ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: “له مانگه‌كانی فێوریه و ژانویه‌ی ئه‌مساڵ دا به لانیكه‌م ٩٤ كه‌س له ئێران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه ئێعدام كراون”.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و بونیادی “عه‌بدۆلڕه‌حمانی بروومه‌ند” له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌یان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ڕێژه‌ی ئێعدامی كه‌مینه‌كانی ئێران به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ڕابردوودا كردووه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له دوو مانگی ڕابردوودا به‌ندكراوێكی عه‌ره‌ب، ١٤ به‌ندكراوی كورد و ١٣ به‌ندكراوی به‌لووچ له دادڕه‌سیه‌كی ناداداپه‌روه‌رانه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامیه‌وه له سێداره دراون.