کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان،مه‌شهه‌د، شیراز، دزفوول، هه‌مه‌دان، مه‌شهه‌د و قه‌زوێن له‌ سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو له‌ ناوه‌كانی “عه‌باس كه‌ریمی”، “موحسن موختاری” و “ڕامین محه‌ممه‌دوه‌ند” به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، شیراز و دزفوول ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو كه‌ یه‌كێكیان ناوی “ڕه‌سوول فه‌یلی” بووه‌ و ژنێك كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی هه‌مه‌دان، جێبه‌جێ كراوه‌. له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و قه‌زوێن به‌ هه‌مان شێوه‌ سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا خه‌شاوه‌پور”، “نورموراد گه‌ڕاوه‌ند” و “سه‌نجه‌ری” به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سێداره‌ دراون.