کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ چه‌ند به‌ندیخانه‌ی ئێران

له‌سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ چه‌ند به‌ندیخانه‌ی ئێران 2

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ر١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌نست و په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی ئه‌راك، یه‌زد، نه‌هاوه‌ند، شیراز، شاركورد و قوم جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ناسناوی ئه‌و ٧ به‌ندكراوه‌ بریتیه‌ له‌: مه‌جید جه‌عفه‌ری له‌ زیندانی شاركورد، سه‌ید داوود ڕه‌جه‌بی” له‌ زیندانی قوم، ئه‌مین مه‌له‌كی له‌ زیندانی شیراز، داوود محه‌ممه‌دی ته‌خت شاه و عوسمان ده‌همه‌رده‌ له‌ زیندانی یه‌زد، هادی قیاسی له‌ زیندانی نه‌هاوه‌ند و كامران هێمه‌تی له‌ زیندانی ئه‌راك.