کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، بیرجه‌ند و قائن

له‌سێداره‌دانی ٧ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، بیرجه‌ند و

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراو له‌وانه ژنێك له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، بیرجه‌ند و قائن جێبه‌جێ كرا و شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی عه‌ره‌ب له‌ زیندانی ئه‌هواز مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره‌.

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “عه‌لیڕه‌زا سه‌رگوڵزایی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی مه‌شهه‌د ئێعدام كرا. هه‌وره‌ها له‌ زیندانی بیرجه‌ند چوار به‌ندكراو كه‌ ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “مێهدی ئه‌شته‌ره‌ك” و “مه‌حموود گورگیچ” و دوو به‌ندكراوی دیكه‌ كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌ و ناویان ئاشكرا نه‌بووه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت له‌سێداره‌ دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن شادمان” و “به‌راهوویی” به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی قائن له‌سێداره‌ دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی عه‌ره‌ب به‌ ناوه‌كانی “حه‌بیب دریس”، “عه‌لی مه‌جده‌م”، “مۆعین خه‌نفه‌ری”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا مۆقه‌ده‌م”، “سه‌ید سالم مووسه‌وی” و “سه‌ید عه‌دنان ئالبۆغه‌بیش” له ‌زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره‌.