ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كه‌رج و گورگان به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له سیداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌لام باباخان جه‌عفه‌ری” و “محه‌ممه‌د كوشكی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌سار له‌سێداره دراون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو به‌ندكراوه، سێ زیندانی دیكه‌ش به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی ئێعدام كراون كه دوو كه‌سیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون و ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه. هه‌مان ڕۆژ حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “ئارمین ئاقچه‌لی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی گورگان جێبه‌جێ كراوه.