ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، سزای له سێداره‌دانی ٤ هاووڵاتیی كه پێشتر به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون له زیندانی ناوه‌ندی زابول جێبه‌جی كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و زیندانییانه “ئیسماعیل زاروزهی، ئه‌مینۆڵڵا براهوویی، نسائۆڵڵا بههادورزهی، ڕه‌سام پودینه” ڕاگه‌یێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه بێجگه له “ڕه‌سام پودینه كه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌سێداره دراوه، ئه‌و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن میدیاكانی ڕژیمه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر له سێداره‌دانی ئه‌و هاووڵاتییانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.