هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند: له ماوه‌ی ١٢ ساڵی ڕابردوودا ٢٨ به‌ندكراوی سیاسی كورد له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٣ی زاینی له سێداره دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌رمی ٢١ كه‌س له ئێعدامكراوان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه و ته‌نیا شوێنی ناشتنی ٧ به‌ندكراو به ناوكانی “شێركۆ مه‌عارفی”، “ڕه‌زا مامه‌دی”، “سمكۆ خورشیدی”، “سیروان نژواری”، “حه‌یده‌ر قوربانی”، “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “هێمن موسته‌فایی” دیاره به‌ڵام هێشتا بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ژێر گوشاری ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان دان. به‌پێی زانیارییه‌كان، پێنج بابه‌ت له ئێعدامه‌كان به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و له گرووپی ٢ بۆ ٣ كه‌سی ئه‌نجام دراوه وه‌كوو: “حه‌بیبۆڵڵا گولپه‌ریپور” و “ڕه‌زا مامه‌دی” پێكه‌وه له زیندانی ورمێ، “عه‌لی و حه‌بیب ئه‌فشاری” پێكه‌وه له زیندانی ورمێ، “زانیار و لوقمان مورادی” و “ڕامین حسێن په‌ناهی” پێكه‌وه له زیندانی ڕه‌جایی شار، “دیاكۆ ڕسووڵزاده” و “سابیر شه‌یخ عه‌بدۆڵڵا” پێكه‌وه له زیندانی ورمێ، هه‌روه‌ها “ئه‌حمه‌د شه‌باب” و “ناسر عه‌زیزی” دوو پێشمه‌رگه‌ی حه‌دكا به شێوه‌ی ئێعدامی سه‌حرایی ئه‌نجام دراوه.