ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئێعدامكراوانی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو له زیندانه‌كانی ئێران بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌ز تاكوو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، به‌لانیكه‌م ٢٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، قزلحه‌سار، ئه‌هواز، سنه، بابۆل، قۆم، شیروان، عادڵ ئابادی شیراز، زاهیدان، ورمێ و كرماشان له‌سێداره دراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٢ كه‌س ته‌نیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز ئێعدام كراون و ٧ كه‌سیش له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج له‌سێداره دراون.