به‌یانی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی ١١ به‌ندكراو له‌وانه دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زاهدان، مه‌شهه‌د و گورگان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراوی به‌لووچ و دوو به‌ندكراوی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهیدان له سێداره دراون كه ناسناویان بریتیه له: به‌سیر ڕۆدینی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، فه‌رهاد ده‌همه‌رده ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ، مووسا پاهه‌نگ ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، قاسم قه‌نبه‌ر دزه‌كی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، موراد سابرو ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، سه‌عدۆڵڵا زارعی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و عاسم چاریكار ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چوار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و گورگان به ناوه‌كانی غوڵام حسێن خه‌لیلی فه‌ر و ئیبراهیم خه‌لیلی فه‌ر، هه‌روه‌ها ئیسماعیل موزه‌فه‌ری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و یه‌عقووب میرزاجانی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون.