کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

له‌سێداره‌دانی ١٠ كه‌س له‌ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی پووشپه‌ڕ، سزای له‌سێداره‌دانی ١٠ زیندانی له‌ به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و دوو كه‌سی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی، ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌تا ئێستا ناسنامه‌ی دوو به‌ندكراویان به‌ ناوه‌كانی “ئیمان سه‌فه‌ری ڕاد و مێهدی خاڵگه‌دی” بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كراوه‌. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ماڵپه‌ڕ و میدیا فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

-

مانگرتنی پەرستارانی نەخۆشخانەی ئه‌لزەهرا

-

درێژه‌ی مانگرتنی سەراسەری بارهه‌ڵگره‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی سی سەخت

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی پێرسونێلی شێركه‌تی نوین سەنعەتی ڕەجا

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووان له‌ شاره‌كانی ئێران

-