له‌ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم لانیكه‌م ١٠ به‌ندكراوی له زیندانه‌كانی ئه‌راك و ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به “مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌سێداره داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج به‌ندكراو له زیندانی ئه‌راك به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره دراون كه ناسنامه‌ی سێ كه‌سیان بریتیه له: “محه‌ممه‌د ئیمانی”، “ئێحسان ناسری” خه‌ڵكی ساوه و “موسته‌فا كاشی” خه‌ڵكی ئه‌راك. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز پێنج به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ئێعدام كراون به‌ڵام ناسنامه و هه‌واڵه‌كه‌یان له میدیاكانی ڕژیم دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.