سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “ئازاد دادوەند” تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئازاد دادوەند” لە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٩ی هه‌تاویدا بە تۆمەتی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستبەسەر و لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەراکەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو به‌ندكراوه لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ڕژیمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.