سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “پەیمان عەرەب گێچە” خەڵکی گوندی “گێچە”ی سه‌ر به ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە “ماددەی هۆشبەر” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. شایانی باسه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دوو هاووڵاتی كوردی دیكه به‌ناوه‌كانی “ڕەشید لەوەندپوور خدری” خه‌ڵكی ورمێ و “خالق خزرزادە” خەڵکی پیرانشار، لە زیندانەکانی کەرەج و بەندەرعەباس، له‌سێداره درابوون. به له‌به‌رچاوگرتنی حوكمی ئێعدامی “په‌یمان عه‌ره‌ب گێچه”، ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوانی كورد له ماوه‌ی كه‌متر له ١٠ ڕۆژدا گه‌یشتۆته ٧ كه‌س.