ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی “میلاد زه‌هره‌وه‌ند” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌ڵایه‌ر، به شێوه‌ی نهێنی له زیندانی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان جێبه‌جێكرا.
“میلاد زۆهره‌وه‌ند” ڕۆژی پێنجی مانگی خه‌زڵوه‌ر و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی”عه‌لی نه‌زه‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر و له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته‌دا، به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ری كرا. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌یانی پێنجشه‌ممه پاش جێبه‌جێكردنی نهێنی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ژێر كوشاردان.