ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان له ئێران به‌راورد به ساڵه‌كانی ڕابردوو له ئاستێكی به‌رچاودا به‌رزبووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند: به‌ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو لانیكه‌م ٤٦ هاووڵاتیی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه، له‌و ٤٦ كه‌سه كه له مانگی ڕابردوودا له سێداره دراون ١٧ كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر و ٢١ كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به تۆمه‌ت یان هۆكاری له سێداره‌دانی ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه‌كه‌ی دیكه نه‌كراوه. شایانی باسه له هه‌مان مانگی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی ٣٣ كه‌س و له ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی ٣٦ كه‌س له‌سێداره دراون.