له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراوی له زیندانی كرمان جێبه‌جێ كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی كرمان جێبه‌جێ كراوه كه ناسنامه‌ی دوو كه‌سیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كراوه و بریتیه له: “كامبیز داوه‌رپه‌ناه” و “شه‌مه‌ل ئادیش” خه‌ڵكی شارستانی دێهده‌شت.