کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 2

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، جیرۆفت و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، گوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و دزی كردن به‌ چه‌ك جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “حه‌سه‌ن سابری” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دراوه‌. له لایه‌كی دیكه‌وه‌‌ پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج كه‌ ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “موسته‌فا غوڵام زاده‌”، “عه‌بدۆڵڵا تاجیك”، “محه‌ممه‌د جه‌لالی” و “سامان ئه‌نبه‌ری” به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و موحاره‌به‌ له‌ ڕێگه‌ی دزی كردن به‌ چه‌ك ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها له‌ زیندانی جیرۆفت، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “ئه‌حمه‌ده‌ سالاری” به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراوه‌.