ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی له زیندانی كرماشان، شه‌ش به‌ندكراوی دیكه، له زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و شیراز ئێعدام كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌مینۆڵڵا ناروویی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی زابۆل، “حه‌مزه گه‌راوه‌ند” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی كووهده‌شت و “ئازاد عه‌بدۆڵڵاهی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس، به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس له سێداره دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌زا ڕۆسته‌می” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، “جه‌واد ئه‌میری” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “نه‌قی قوربانی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی شیراز ئێعدام كراون.