کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل و شیراز

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ و ٣٠ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل و چوار به‌ندكراو له‌وانه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له‌ زیندانی شیراز جێبه‌جێ كرا.

ڕۆژی شەممە سزای سێدارەی “فەردین مووسازادە” تەمەن ٣٧ ساڵ و “مێهدی خادم” تەمەن ٢٤ ساڵ، هەردوو خه‌ڵكی مشگین شاری سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌رده‌بیل به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ چوار به‌ندكراو كه‌ ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “مۆجته‌با جوویه‌نده‌” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “موسته‌فا ئاقایی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “نادر قوربانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به ‌تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز له‌ سێداره‌ دراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناچاركردنی كرێكارانی بیانی به‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕی ئۆكراین له‌لایه‌ن ڕووسیا

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران ژن له‌ برزیل

-

ڕێپێوانی هه‌زاران ئیسڕائیلی دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی فاشیزم له‌ فه‌ڕانسه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی میدیایی له‌ شارستانی ڕه‌مشك

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی هندیجان و ئه‌راك

-