ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له‌وانه ژنێك له زیندانه‌كانی ورمێ، كرمان، كه‌هنووج و سمنان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به ناوی “حه‌سه‌ن موحه‌رر” له زیندانی ورمێ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “خان محه‌ممه‌د ئێسحاق زهی” له زیندانی سمنان، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌بدۆڵڵا ڕه‌خشانی”، “خه‌لیلۆڵڵا به‌راهوویی”، “عه‌بدۆڵڵا ئۆزبه‌ك زهی” و “فه‌ریبا محه‌ممه‌دزهی” له زیندانه‌كانی كرمان و كه‌هنووج به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه.