به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له زیندانه‌كانی سنه، شیراز و خۆڕه‌م ئاوا به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
ناسناوی به‌ندكراوانی ئێعدام كرا‌و بریتیه له: سامان داودیان، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌لیگوده‌رز، ڕه‌شید زه‌ینه‌بی، ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی برووجێرد، فه‌ڕۆخ نه‌سیری ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی نه‌جه‌ف ئاوا، په‌یام چراغی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی نه‌جه‌ف ئاوا، مه‌نسوور قولیزاده خه‌ڵكی ڕه‌فسه‌نجان و سه‌یوان یه‌عقووبی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌وڵاوا.