ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كوریای باكوور سێ منداڵی به بیانووی تماشاكردنی میدیاكانی كوریای باشوور و بڵاوكردنه‌وه‌ی ویدیۆكانی ئه‌و وڵاته له‌سێداره دا.
ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كوریای باكوور ئه‌و سێ منداڵه‌ی به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه میدیاكانی كوریای باشووریان بینیوه و ویدیۆكانی ئه‌و وڵاته‌یان له نێو منداڵانی دیكه بڵاو كردۆته‌وه له سێداره داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئاسیای ئازاد، دوو كه‌س له‌و منداڵانه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كانی كوریای باشوور و منداڵی سێهه‌میان به‌بیانووی كوشتنی زڕدایكی، له پێش چاوی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئێعدام كردووه.