ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سێ لاوی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “ئێحسان به‌ختیاری”، “مسته‌فا” و “موسلم مه‌عرووف” له زیندانی سه‌راوان له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتی به‌لووچ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له‌سێداره دراون و به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران مه‌ترسی له سێداره‌دانی ٢٨ كه‌سی دیكه له ئارادایه. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچیش له‌سێداره دراوه كه ناسنامه‌كه‌ی بریتیه له: “عه‌بدۆلواسع به‌راهوویی”.