به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدانی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ و به‌ندكراوێكی ئه‌فغانستانی له زیندانه‌كانی شیراز و به‌نده‌ر عه‌باس به‌ڕێوه‌چووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و سێ به‌ندكراوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون. ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌به‌ندكراوان بریتیه له : “ڕه‌حیم قه‌نبه‌ر زهی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان و “موجته‌با خادمی نیژاد” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان.