ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نیزام ده‌همه‌رده”، “فلیت عابدی” و “مه‌یسه‌م حه‌بیبی” له زیندانه‌كانی یه‌زد، قه‌زوێن و كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، “نیزام ده‌همه‌رده” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و خێزاندار، پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه پاش دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌سێداره درا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “برا سپی” سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمای ورمێ به ناوی “فلیت عابدی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوێن ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی نودشه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان به ناوی “مه‌یسه‌م حه‌بیبی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له زیندانی دیزڵاوای كرماشان له‌سێداره درا.