له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی خۆڕه‌م ئاوا، زه‌نجان و یه‌زد له سێداره دراون.
به‌ێپی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دجه‌واد حه‌سه‌نوه‌ند و عۆبه‌ید مه‌له‌كی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی خۆڕه‌م ئاوا ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د سه‌عیدی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و هووشه‌نگ محه‌ممه‌دخانی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی زه‌نجان و یه‌زد له سێداره دراون.