ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانی خۆڕه‌م ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی كووهده‌شت به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د جه‌واد ئه‌كبه‌ری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “كهیانووش ته‌یمووری” و “شه‌ریف ئه‌كبه‌ری” خه‌ڵكی نوورئاوا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاوا له سێداره دراون.