له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی زه‌هرا فه‌یزی، موسته‌فا كاوه‌ندی و عه‌لی به‌هرامی له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و زه‌نجان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوێكی ژن به ناوی “زه‌هرا فه‌یزی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ته‌ورێز له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها به‌یانی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “موسته‌فا كاوه‌ندی” و “عه‌لی به‌هرامی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زه‌نجان ئێعدام كراون.