به‌یانی دووشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌وانه شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نسار ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی” خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و “شاهین یووسف ئۆغڵی” كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ته‌ورێز جێبه‌جێ كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دادگای ئینقلابی شارستانی خۆمه‌ین حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به تۆمه‌تی دزی چه‌كدارانه له پێش چاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ كردووه.