کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی یه‌زد و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی یه‌زد و قزلحه‌ساری

به‌یانی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر عه‌زیزی”، “حامد جاهدی” و “مورته‌زا شاه ئیسماعیلی” له‌ زیندانه‌كانی یه‌زد و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌یت په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. له‌سێداره‌دانی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ له‌ هیچ یه‌ك له‌ میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕاپۆرته‌كه‌یان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.