کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی شیراز

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی شیراز 4

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو، له‌وانه دوو به‌ندكراوی به‌لووچ له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “عه‌بدۆلجه‌لیل ئێحسانی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی ئێرانشار، “یه‌حیا زه‌رگه‌ڕی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی ئێرانشار، هه‌روه‌ها “مێهدی جه‌هانپوور” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی فیرووزئابادی فارس به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز له‌سێداره‌ دراون.