کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی نه‌وشار و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی نه‌وشار و قزلحه‌ساری

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی مورته‌زا یووسفی، سه‌جاد به‌نده‌گی و عه‌بدۆلڕه‌حمان تاجیك له‌ زیندانه‌كانی نه‌وشار و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مورته‌زا یووسفی پاڵه‌وانی وه‌رزشی زۆرانبازی بووه‌ و به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی چوارشه‌ممه‌ له‌ سێداره‌ دراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به‌ ناوه‌كانی سه‌جاد به‌نده‌گی و عه‌بدۆلڕه‌حمان تاجیك به‌ هه‌مان تۆمه‌ت له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون.