کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و خاف

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و خاف 5

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدام سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و خاف جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ره‌می زاده‌” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و “ئیسماعیل جه‌وادی”، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت له‌ زیندانی خاف جێبه‌جێ كراوه‌.