کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرماشان، ئه‌رده‌بیل و شیراز

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرماشان، ئه‌رده‌بیل

به‌یانی ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ١٢ و ١٣ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی كرماشان، ئه‌رده‌بیل و شیراز جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به‌ ناوی “عه‌لی ئه‌شره‌ف خانی” به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی كرماشان له‌ سێداره‌ دراوه‌. له‌ زیندانی شیراز به‌ندكراوێك به‌ ناوی “ئه‌حمه‌د نه‌عیمی حه‌یره‌تی” به‌  هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراوه‌ و له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به‌ ناوی “یه‌غقووب ئه‌میری” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه‌. به‌پێی ئاماره‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ تا ١٢ی گوڵان ٦٣ كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌.