له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی پیاو و به‌ندكراوێكی ژن له زیندانی ته‌ورێز به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه له‌سێداره دراون.
به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌باس ئاقایی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ كه دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا. ناوبراو ته‌نیا سه‌رپه‌ره‌ستی خوشك و برایه‌كی بچووكی بووه و ڕژیم وێڕای ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له‌سێداره داوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، “یاسین زۆڵفه‌قاری” و هاوژینه‌كه‌ی كه پێشتر له شاری جۆڵفا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز له سێداره دراون.