له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حسێن عه‌لی شه‌كووریان” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و “ناسر مۆوه‌ده‌ت” ته‌مه‌ن ٥١ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له زیندانی سه‌بزه‌وار ئێعدام كراون و به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “موسلم عه‌لیاری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له زیندانی شیروان له‌سێداره دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن عه‌لی شه‌كووریان” و “ناسر مۆوه‌ده‌ت” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها “موسلم عه‌لیاری” پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌سێداره دراوه.