له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د عه‌سگه‌رات” له زیندانی قزلحه‌سار، “سه‌لمان سه‌لیمی” خه‌ڵكی كرماشان و “ئه‌حمه‌د حائێری” له‌زیندانی هه‌مه‌دان دا جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” له‌زیندانی قزلحه‌سار، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه‌ش به ناوی “ئه‌حمه‌د عه‌سگه‌رات” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه. به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌لمان سه‌لیمی” خه‌ڵكی كرماشان و “ئه‌حمه‌د حائێری” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی هه‌مه‌دان له سێداره دراون به‌ڵام هێشتا هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیاكانی ده‌زگای قه‌زایی دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.