له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌میر ئه‌حمه‌دزاده”، “مێهدی كه‌یوانلوو” و “هاشم زورابادی” له زیندانی ناوه‌ندی سه‌بزه‌وار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئه‌و سێ به‌ندكراوه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون و حوكمه‌كه‌یان، ڕۆژانی سه‌ره‌تایی مانگی به‌فرانبار له بێده‌نگی خه‌به‌ریدا جێبه‌جێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ، به لانیكه‌م ٨٤٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران دا له‌سێداره دراون.