ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٣ و ١٦ی جۆزه‌ردان، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی نه‌یشابوور و زه‌نجان به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نادر خۆسره‌وی” و “نه‌سرۆڵڵا ئه‌یووبی” كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌یانی چوارشه‌ممه له زیندانی زه‌نجان له‌سێداره دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “ئیمان ڕه‌زایی پور” له زیندانی نه‌یشابوور به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.