به‌یانی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و فه‌رهاد سه‌لیمی” له زیندانی قزلحه‌سار جێبه‌جێكرا و ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، “مه‌سعوود ڕیگی” له زیندانی زاهیدان له‌سێداره درا.
وێڕای هۆشداری كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوی لیبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕژیمی په‌ت و سێداره “محه‌ممه‌د قوبادلوو”ی له‌سێداره دا. “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا به تۆمه‌تی كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم و برینداركردنی چه‌ند مه‌ئمووری دیكه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی پهیكانهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و لاوه كه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن لقی یه‌كی دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرایه‌وه. شه‌وی دووشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم به بڕیاری لقی پێنجی دیوانی باڵای وڵات محه‌ممه‌دیان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرد و به‌یانی سێشه‌ممه له‌سێداره درا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حوكمی “فه‌رهاد سه‌لیمی” به‌ندكراوی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز پاش ١٤ ساڵ زیندان، له به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌سار جێبه‌جێ كرا. “فه‌رهاد سه‌لیمی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ش به‌ندكراوی دیكه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه توندئاژووه مه‌زهه‌بیه‌كان”، “افساد فی الارض” و “موحاره‌به” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ڕۆژانی ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٨ی سه‌رماوه‌ز و ١٢ی به‌فرانبار سێ هاودۆسیه‌ی فه‌رهادی به ناوه‌كانی “قاسم ئابه‌سته”، “ئه‌یووب كه‌ریمی” و “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” ئێعدام كرد. به‌یانی سێشه‌ممه حوكمی ئێعدامی “فه‌رهاد سه‌لیمی”یش جێبه‌جێكرا و ئێستا سێ تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده به ناوه‌كانی “خۆسره‌و به‌شاره‌ت”، “كامران شێخه” و “ئه‌نوه‌ر خزری” مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی دووشه‌ممه حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “سه‌عید ڕیگه‌ی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی زاهدان جێبه‌جێ كراوه.