کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان”

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی میدیاكانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” سێ تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هانیان پشتڕاست كرده‌وه‌.

سێ تۆمه‌تباری په‌روه‌ندی ساخته‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به‌ ناوه‌كانی”ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” ساڵی ڕابردوو له‌ كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و واتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم وێڕای هۆشداری ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خۆپێشاندانی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان ئه‌و سێ لاوه‌ی له‌سێداره‌ دا. ئێعدامی ئه‌م سێ لاوه‌ له‌ ئیسفه‌هان، جارێكی تر و ڕوونتر له‌ هه‌میشه دژایه‌تی كوێڕی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ  ویست و داخوازی خه‌ڵكی خسته به‌رچاو. بێگۆمان ئه‌م كرده‌وه‌ جه‌نایه‌تكارانه‌یه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕه‌شی به‌ كارنامه‌ی پڕ له‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاد ده‌كات.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رزڕاگرتنی یادی “شاهۆ خزری” له‌ شاری مهاباد

-

مانگرتنی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆ له‌ ورمێ

-

هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزانی بۆكان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌ندئاوی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتی له‌ چه‌ند شاری كوردستان

-

كوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

-