سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی میدیاكانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” سێ تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هانیان پشتڕاست كرده‌وه.
سێ تۆمه‌تباری په‌روه‌ندی ساخته‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به ناوه‌كانی”ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” ساڵی ڕابردوو له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و واتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم وێڕای هۆشداری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خۆپێشاندانی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان ئه‌و سێ لاوه‌ی له‌سێداره دا. ئێعدامی ئه‌م سێ لاوه له ئیسفه‌هان، جارێكی تر و ڕوونتر له هه‌میشه دژایه‌تی كوێڕی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ویست و داخوازی خه‌ڵكی خسته به‌رچاو. بێگۆمان ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌یه لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕه‌شی به كارنامه‌ی پڕ له جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاد ده‌كات.