ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی كرمان له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ناسنامه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه به‌لووچه بریتیه له: “ڕه‌سووڵ سه‌فه‌رزهی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خێزاندار و باوكی چوار منداڵ، “عه‌بدۆلكه‌ریم سه‌فه‌رزایی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، خێزاندار و باوكی سێ منداڵ و “حه‌بیبۆڵڵا سارانی” خه‌ڵكی زه‌یدان.