ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی جیرۆفت له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، سێ به‌ندكراو له زیندانی جیرۆفت به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ئێعدام كراون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “سامان سالاری” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “مێهدی شه‌ریعه‌تی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ. هه‌ر وه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه‌ش له‌و زیندانه له‌سێداره دراون كه ناسنامه‌یان هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوو به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ڕه‌شید ده‌همه‌رده” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره دراوه.