بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی مانگی گوڵان، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “بۆرزو چۆقازەردی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری ماهیده‌شتی سەر بە پارێزگای کرماشان و “سەعید نەجەفی” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەحنە، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌ش له زیندانی ئه‌و شاره ئێعدام كران. شایانی باسه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ چاوترسین كردنی خه‌ڵكی ناڕازی شه‌پۆلی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان په‌ره پێ ده‌د‌ات.