کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان

ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ١١ و ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “وه‌حید نه‌ورووزی” و “ئه‌میرپارسا حه‌سه‌نزاده‌” له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌حید نه‌ورووزی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها، ئه‌میرحه‌سه‌ن پارسا سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر و له‌ ته‌مه‌نی ١٩ ساڵی دا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. حوكمی ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌‌ممه‌ له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه‌.