کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سه‌راوان و سمنان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سه‌راوان و سمنان 2

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌شید سپاهی” ته‌مه‌‌ن ٣٣ ساڵ و “ده‌ستگیر ساسوولی” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ له‌ زیندانه‌كانی سه‌راوان و سمنان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕه‌شید سپاهی هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌راوان، ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها، ده‌ستگیر ساسوولی خه‌ڵكی شارستانی زه‌هه‌ك بووه‌ و ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌ پارێزگای سیمنان به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌. به‌یانی سێشه‌ممه‌ سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ پاش دوایین دیداریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.