کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو بە ناوەکانی “ئەره‌ستۆ سەفەرقامی” و “ڕەسوڵ پوورمەجید” لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. جیگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا، ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆشداری توندیان به‌ به‌رپرسانی قه‌زایی داوه‌.