کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له ‌زیندانه‌كانی كه‌هنووج و زه‌نجان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له ‌زیندانه‌كانی كه‌هنووج و زه‌نجان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “په‌رویز میربه‌لووچ زهی”، ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ و “ڕه‌زا عه‌باس زاد” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، له‌ زیندانه‌كانی كه‌هنووج و زه‌نجان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ هێشتا له‌ میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.