ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢١ و ٢٢ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئه‌نساری و داوود زه‌هرابی له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌نساری” كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی ته‌ورێز له سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شیراز به ناوی “داوود زه‌هرابی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئیسفه‌هان ئێعدام كراوه.